بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - رۆژنامەی سەباحی عێراق لە ژمارەی رۆژی یەکشەممەی دا لە زمان چوار ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە لە فراکسیۆنەکانی سائیرون ، فەتح ، سادقون و بینیاتنانەوە نوسیویەتی رێکەوتنی بەرایی بۆ دیاری کردنی بەربژاری دواجاری وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەدەس هاتووە و پێشبینی دەکرێ فەرمانبەری پێکێهنانی کابینەی نوێی حکومەت ئەم حەوتەیە دەسنیشان دەکرێ .
ریاز مەسعوودی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانیی سائیرون لەمبارەوە گوتی : گروپە سیاسیەکان بەم باوەڕە گەیشتوون کە پێویستە کەسایەتیەکی سازگار لە گەڵ شوناسی قۆناغی ئێستا و نەک داوای پارتەکان هەڵبژێردرێ .
محەمەد بەلداوی لە هاوپەیمانی فەتحیش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی بەرایی گروپە شیعەکان بۆ ناساندنی کەسێک وەک بەربژاری پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە و راگەیاندنی ناوی ئەو لەم حەوتەیەدا جەختی کردەوە : گروپە سیاسیەکان لە سەر ناساندنی کەسێک بە هەندێ رێککەوتن گەیشتوون و شیعەکان ئەم حەوتەیە ناوی دێنن .
..........
340